بەیاننامەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ،بۆ پشگیری لە هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی

لاوان پشتیوانی هەڵوێستە نەتەوەییەكانی سەرۆك بارزانین لاوانی ئازیزی كوردستان وەك ئاشكرایە پاش

نووسینەوەی دەستوری هەمیشەی و بونیاد نانەوەی دەوڵەتی عێراق، حكوومەتی ناوەندی بەردەوامە

لە پێشلكاریەكانی ئەو خاڵ و برگانەی كە مافەكانی كوردیان تێدا چەسپیوە، هەر لە مادەی

140و مەسەلەی بودجەی پێشمەرگەو یاسای نەوت و غاز، بەشەبوجەی هەرێم، كە بەغدا بە پاساوی

نا دەستوری پشگوێیان دەخاو درێژە بە سیاسەتی زەوتكردنی مافەكانی كورد ئەدات.

لە كاتێدا رەوشی كوردانی رۆژئاوا لە چارەنووسێكی نادیاردایە و هێشتا رژێمی ئەسەد نەروخاوە، هێزە ئۆپۆزسیۆنە

عەربەكان دان بەمافی كوردنانێن و ئەو رەوشەش پێوستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی هەموو كوردێك

هەیە، و هەرێمی كوردستانیش دەبێ‌ پشكی شێری لە پاڵپشتی دۆزی كورد لە سوریا بەركەوێ‌.

هاوكات رەوشی ناوچەكە

و هاوكێشە هەرێمایەتیەكان ئەگەری دروستكردنی گۆرانكاری سیاسی گەورە بە كراوەیی جێدەهێڵن

و هەرێمی كوردستانیش بەدوور نییە لەپلانی ناحەزان، وا پێویستە ئەكات هەموو جیاوازیە

فكری و تایبەتیەكان بەلاوە نرێن و خۆئامادەكردنێكی باش هەبێت بۆ پێشوازیكردن لەهەر

گۆڕانێك.

بۆیە هەموو ئەوانە پێمان دەڵێن كە پێویستە یەكخستنەوە و یەكریزی نێوانمان پتەوبكەین و لە بەرامبەر

پێشهاتەكاندا بەیەك رەنگ و یەكدەست ئامادەبیت، نەك بەكێشە و تەنگژە ناوەخۆییەكانەوە سەرقاڵبین و

لە جیاتی بەجێ‌ گەیاندنی ئەركە نەتەوەییەكان خەریكی ململانێی یەكتری بین. لاوانی خۆراگر..

لەو كاتەدا سەرۆك بارزانی كاتێك وەكو هەمیشە لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان پاڵپشت و پشتیوانی

مافەكانی كورد بووە، لە سۆنگەی هەستكردن بە هەستیاری رەوشی ناوچەكە و درككردن بە

مەترسیەكانی وتارێكی نەتەوەیی بڵاوكردەوە، كە تێیدا جارێكی دیكە داكۆكی لە مافە نەتەوەییەكان

كردەوە، ئێمە وەكو لاوانی كوردستان دووپاتدەكەینەوە وەك چۆن بارزانی نەمر فەرموویەتی شۆرەی

پۆڵاینین بۆ پاراستنی كوردستان، بە ئەركی سەر شانی خۆمان دەزانین پاڵپشتی و پشتیوانی

گوتارەكەی سەرۆك بین و ببینە قەڵغانی بەرگریكردن لە دەسكەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان

29/تەمووزی 2012

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه