ئاگاداری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له ‌سه‌نگه‌ری هه‌موو که‌س دان، ته‌نها هی میلله‌تی خۆیان نه‌بێت!!

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌ڕێزان وه‌ک ئه‌زانن هێنده جێگای داخ و حه‌سره‌ته نیه که‌ نه‌ خوێنده‌وار و نه‌فامه‌کان، به‌ نه‌زانی په‌نا بۆ نوسراوه‌کانی فازل به‌راک، عیسای به‌شمه‌کیان، عیرفانی قانعی فه‌ڕ و هاوشێوه‌کانیان به‌رن یان به‌ قسه‌ی داگیر که‌رانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، عه‌بدولا گول، به‌شار ئه‌سه‌د و مالیکی له‌ دژی که‌س و کاری خۆیان وه‌سه‌ما بکه‌ون، چونکا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌و تۆیان نیه.

به‌ڵام جێگای حه‌یف و مخابنه که به‌ ناو زانا، پڕۆفیسۆر و خاوه‌ن بڕوانامه‌‌ به‌رزه‌‌کان به‌ده‌ستی خۆیان، خۆ شه‌رمه‌زار بکه‌ن به‌وه‌ی خۆیان بکه‌نه (زاوای، سه‌پانی، شێخی) وه‌ک (پاشکۆی، که‌ناڵێکی به‌ ناو ئازاد، کلکی حزبێکی کوردی)، به ناوی ململانێ‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌‌رێمی کوردستان، ژوانی پاش قول و سوکایه‌تی کردن به‌ کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ جێگره‌وه‌ی صدام له‌ شارێک وه‌ک سلێمانی ساز بکه‌ن!! ئه‌بێ که‌ینێ کورد وه‌خه‌به‌ر بێت و ئه‌و کاره‌ به‌ زه‌نگێکی خه‌ته‌ر تر له‌ هێنانی ئاغای مه‌ته‌ری بۆ کوردستان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان بخه‌مڵێنێ. ده‌رک به‌وه‌ بکات که چاو سوور کردنه‌وه‌‌ی شیعه‌ له‌ سلێمانیه‌وه له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان، له‌ کلکایه‌تی بۆ ئێران و دژایه‌تی ئه‌مریکا و ڕۆژ ئاوا، زیاتر هیچ واتایه‌کی تر نا دات. ئه‌وانه‌ی که‌ تا ئه‌مڕۆ نانیان له‌ کلکایه‌تی داگیر که‌رانی کوردستان و ژێر ده‌سته‌ کردنی کوردا ئه‌بینن، با تێ بگه‌ن که‌ شوکر ووشیاره‌ مه‌حوی تێ ئه‌گات دنیا خه‌راباته.

بۆیه‌ ئاگاداری هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ئه‌که‌ینه‌وه که تا ئێستا ڕه‌خنه‌یان له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان هه‌یه‌، به‌ قسه‌ی خۆیان جه‌رگیان بۆ خه‌ڵک و ئاینده‌ی کوردستان ئه‌سوتێ ، که واز له‌ تاوتوێ کردنی ئه‌م شه‌ڕه‌ جنێو و سوکایه‌تی کردنه به‌ ڕابردوو، ئێستا و ئاینده‌ی کوردستان، حکومه‌ته‌که‌ی و خه‌ڵکی کورد بهێنن. ئه‌گینا به‌ دڵنیایه‌وه له‌ پاڵ کۆنه‌ قین و دژایه‌تی کردنیان بۆ‌ هه‌ر ناوێک که‌ ووشه‌ی بارزانی پێوه‌ لکابێت، له بچوک کردنه‌وه‌ی خۆیان و مه‌زن کردنی ناوی بارزانی زیاتر هیچی تر ناچننه‌وه.

یه‌کگرتوویی و شکۆداری بۆ خه‌ڵک و خاکی کوردستان

له‌بری

شواری خه‌ڵکی کوردستان

خزمه‌ت گوزارتان هیوا شاسوار

16 مه‌یی 2012

www.shurrayxalkykurdistan.tk

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه