هونەرمەند کەژاڵ کلیپی نوێی خستە بەر دیدی گوێگرانی

له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده

وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ ده‌‌هۆڵی شادی لێده

 

که‌‌ژاڵ ئاده‌‌می، ده‌‌‌نگێک له شه‌‌قامه‌‌کانی وڵاتی عه‌‌شقه‌‌وه، پاش ماوه‌‌یێک بێده‌‌نگی بۆ جارێکی دیکه ده‌‌گه‌‌ڕێته‌‌وه لامان و له گزینگی

"سوبحی ئومێد"ه‌‌وه له‌‌گه‌‌ڵمان ئه‌دوێت. په‌‌یڤه‌‌کانی تێکه‌‌ڵ به کازیوه‌‌ی هیوا کردووه و په‌‌یامی خۆی پێشکه‌‌شی ئه‌‌ڤیندارانی هونه‌‌ر و مۆسیقا ده‌‌کات. نوێترین کلیپی که‌‌ژاڵ ئاد‌‌ه‌‌می به ناوی "سوبحی ئومێد" له ئاواز و مۆسیقای مامۆستا عه‌لی شه‌‌کوری و هۆنراوه‌‌ی که‌ژاڵ ئاده‌‌می له لایه‌ن کۆمپانیای فیلمی "مۆمێنتۆ" به سه‌‌رپه‌‌رشتیاری ده‌‌رهێنه‌‌ر زانیار ئاد‌‌‌ه‌‌می به‌‌رهه‌‌م هێنراوه. پێشکه‌‌ش به ئێوه.

 

بۆ دیتنی کلیپی نوێی که‌‌ژاڵ ئاده‌‌می سه‌‌ردانی ئه‌‌م لینکه بکه‌‌‌ن

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه