دیاری "شکۆ و شاد" ئاسنگه‌ر بۆ منداڵه جینۆساید کراوه‌کانی کوردستان

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

که‌س وکاری جینۆسایدکراوانی کوردستان

سڵاوی خواتان لێ بێت

فیرعه‌ونه‌که‌ی به‌غدا (صدام) ویستی نێرینه‌کانمان زینده‌ به‌چاڵ بکات و کیژۆڵه‌کانیشمان بۆ قه‌ره‌واشی بۆ ووڵاتان به‌ دیاری بنێرێ، بۆیه خوای مه‌زن له‌ بری ده‌ریای سوور له گه‌رده‌لولی بیابان دا خنکاندی. هه‌رگیز نا بێت ئه‌وه‌‌مان له‌بیر چێت و نا شوکر بین یا فریوی سامریه‌کان بخۆین له‌ خشته‌مان به‌رن، ئه‌گینا جارێکی تر وه‌ک گه‌لانی پێشوو لێمان تێک ده‌چێت.

له‌ ٢٤ ساڵڕۆژی ئه‌م یاده‌ تاڵه‌دا، دوو لاوی کوڕه‌ پێشمه‌رگه‌ ( شکۆ و شاد) سایتێکیان بۆ منداڵ و لاوانی به‌ریتانیا و به‌ زمانی ئینگلیزی دروست کردووه‌ و به‌کورتی مه‌رگه‌ ساته‌کانی که‌ به‌سه‌ر کورد داهاتوون ڕوون کردۆته‌وه. داوایان له‌ خه‌ڵکی دانیستووی به‌ریتانیا کردووه که‌ هاوده‌نگ بن له‌گه‌ڵ کوردستان و بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی واژۆ بکه‌ن. ئه‌م سایته‌یان وا داڕشتووه که‌ بۆ هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌کان به‌ زمانی ئینگلیزی کورد بتوانێت به‌کار بهێنێ. به‌ په‌سندیان زانیووه‌ له‌ ئێستاوه تا ٤ ئابی ٢٠١٢ بۆ هه‌ڵمه‌تی به‌ ده‌ست هێنانی پشتیوانی ئینگلیز بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ته‌رخان بکه‌ن. له‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌توانن بۆ هه‌ڵمه‌تی تر به‌کاری بهێنن.

له‌ ١٤ – ٤ ساڵڕۆژی جینۆسایدکراوانی کوردستان شکۆ و شاد به‌ هاوکاری به‌ڕێزان ( دکتۆر جیهاد قادر، کاک شادی، خاتو هه‌توان گه‌ڵاڵی و خاتو کاڵێ گه‌ڵاڵی) داوا له‌ هه‌موو هه‌رزه‌کار و لاوانی کورد ده‌که‌ن، که‌ کاریگه‌ری بیر و بۆچوونی ڕابردووی سیاسی دایک و باوکیان وه‌لانێن، وه‌رن با پێکه‌وه‌ به‌ ئاقڵانه‌ توانای کاری تازه‌ پێگه‌یشتوانی کورد له‌ تارواگه، نیشانی پێگه‌یشتوانی ده‌ین. با ئێمه‌ له‌م سێ مانگ و چه‌ند ڕۆژه‌‌دا ئه‌م هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی واژۆیه بگه‌یه‌نینه‌ ناو خوێندنگا و زانکۆکانی به‌ریتانیا و داوای هاوکاری له هاو پۆله‌کانمان بکه‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م گره‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک واژۆش زیاتر بێت له‌و ژماره‌یه‌ی که‌ ئێستا به‌ده‌ست هاتووه.

چاوه‌ڕوانی به‌شداری و هاوکاری بێ جیاوازی هه‌موولایه‌کن، بۆ سه‌لماندنی به‌رفراوان کردنی بواری کارکردن بۆ لاوانی تاراوگه.

www.sign4kurdistan.com

 

هه‌ر شاد بێت ڕوحیانه‌تی پاکی شه‌هیدان و که‌س وکاری جینۆساید کراوان

شکۆداربێت کوردستان و دانیشتوانه‌که‌ی

 

له‌جیاتی (شکۆ و شاد)

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

له‌نده‌ن، ١٤ ی ئه‌پریلی ٢٠١٢

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه