با دیکتاتۆرییه‌ت له‌ عێراق سه‌ر هه‌ڵنه‌دات !

هه‌ڵویست...

له‌ کاتێکدا راپه‌ڕینه‌کانی گه‌لی سوریا قاره‌مانانه‌ به‌رده‌وامه‌ و ته‌نگی به‌ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی دیکتاتۆر و پشتیوانانی هه‌ڵچنیوه‌ و رۆژ نیه‌ ده‌یان که‌س له‌م وڵاته‌ و له‌ سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ داپلۆسێنه‌ره‌کانی رژێمی دیکتاتۆری سوریا خه‌ڵتانی خوێن نه‌کرێن،

له‌ کاتێکدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، نوری مالیکی، هه‌ر له‌ دوای ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م وڵاته‌ هه‌وڵی خستنه‌سه‌رپێی دیکتاتۆرییه‌تێکی نوێ ده‌دات و رۆژ نیه‌ کار نه‌کات بۆ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی و تۆمه‌ت خستنه‌ پاڵیان،

له‌ کاتێکدا گوشار و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ر رژێمی دیکتاتۆریی مه‌لاکان له‌ ئێران هه‌ر دێت و زیات ده‌کات و به‌ره‌به‌ره‌ شوێنی به‌م رژێمه‌ دیکتاتۆره‌ له‌ق کردووه‌،

له‌ کاتێکدا ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ن بۆ گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ و مێژوویی له‌ ناوچه‌که‌دا،

ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌ وتاری نه‌ورۆزانه‌ی خۆیدا ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری گْه‌لی عێراقی کرد راستیی هه‌ڵوێستی په‌نگخواردووی گه‌لی عیراق و له‌وانه‌ کورده‌ به‌رامبه‌ر به‌ حکومه‌ت ئێستاکه‌ی عێراق و به‌ تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌م سێ وڵاته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی دیکتاتۆریی ئێران کاتی به‌سه‌ر چووه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌ پاڵپشتیکردنی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و نوری مالیکی له‌م دوو وڵاته‌، خۆی له‌ رووخان ده‌رباز بکات و ئه‌وه‌ش خه‌ونێکه‌ و نابێ به‌ هیچ!

جابۆیه‌ ئێمه‌ی نووسه‌رانی کورد، پشتیوانیکردنی خۆمان له‌ وتار و هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دووباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ و هیوادارین به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌موو لایه‌نێکی نیشتمانی و دیموکراتی له‌ عێراق، رێگه‌ نه‌درێت دیکتاتۆرییه‌ت له‌ وڵاته‌که‌مان دووباره‌ بێته‌وه‌. مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ ته‌نها ده‌بێ پشت به‌ خۆمان و گه‌له‌که‌مان ببه‌ستین و به‌س!

کومه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی کورد

٨ی نیسانی ٢٠١٢

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه