کفره‌کانی شه‌قامی شاره‌که‌م سلێمانی

ژوان جه‌مال:

بەگریان سڵاو کردن لە هەموو کازیوەیەک بەهەنسک ماڵاوایی لە هەموو شەوێک ..........

ڕوو لە هەر لایەک دەکەم خوێن ،فیشەک ، دووکەڵ ، فرمێسک ، هاوار .......

بەهەموو کوچەکانی شەقامی سالم دەڕوانم و لەهەر کوچەیەکدا لەگەڵ سروەى بادا ڕوخساری ڕێژوانەکان و هاواری زمناکۆ تێدا دێتەبەر گوێ لە ناکاو ڕۆحی گڕگرتوو تێپەڕ ئەبێ لە ناکاو کسپەى جەرگی دایکی شەهیدەکانى 17ى شوبات بەرەو ئاسمان وەک پڕشنگێکی ئەفسوناوى بەڕێ ئەکەوێ ، کە بەسەرسامی لەناو ئاهو گریان و پاڕانەوە و لافاوى فرمێسکیاندا ون دەبوین دەهاتینەوە کەنار دووبارە وندەبوینەوە و دەگەشتینەوە کەنار ، لە گەڵ نیگا کردن بۆ خوێنی ڕژاو و گەشی لاوەکان لەگەڵ مەست بوون بە پاکیەکەى لەگەڵ سەرسام بوون بە فرەییەکەى پرسیارگەلێک لە دایک ئەبن چەندان گومان سەر هەڵئەدەن ........... گومان لە بوونی شتێک بە ناوى ویژدان ... گومان لە ژمارەی ئەو مرۆڤانەى کە خاوەن هەستن....... گوومان ........

پرسیارى بێ وەڵام ... لەکوێ بوو ویژدان ؟؟ کەى لە خەو ڕا ئەبێت ویژدان ؟؟؟ تاکەى دەنگی دەستڕێژى فیشەک لە جێگای سەمفونیا ئەبێت؟؟؟ تاکەى بۆنی بارووت نێرگزەکان تیرۆر ئەکات ؟ تاکەى ڕەنگی ئاسمانی سڵێمانی سوورێکی خوێنین ئەبێت ؟؟؟؟ تا چەندی تر لە کات هەموو سپێدەیەک ڕۆژ باش لە خەونێک بکەین کە لە رۆحماندا لە دایک ئەبێ لەگەڵ داهاتنی ئێوارەدا لێمان ئەڕفێنن و لە جێگایەکى نادیار زیندە بە چاڵ ئەکرێت ..... خەونێکی ناکام .. خەیاڵێکی بێ ناسنامە و بێ سەروشوێن .... لە کوردستانمان خەون بینین نەشیاوە سڵاو کردن لە خەیاڵ یاساغکراوە ؟ خەون بینین لە شارێک کە خەیاڵ بە ڕاگوزار دێت و پاشان بە خێرایی ماڵاوایی ئەکات ؟؟؟؟؟ خەیاڵێک حەقیقەتمان نیشان بدات !!!! خەیاڵێک ئێستا و ئایندە نیشانی گەنجێک بدات کە ئەیەوێ ژیان لە گۆشە نیگای خۆیەوە تەماشا بکات . کە هەموو سپێدەیەک زیندە بە چاڵ بکرێت.

 

 

24,2,2011

jwanjamal@live,com

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه