بەرسڤێک بۆ ئەوانەی جەژنی نەورۆز بە حەرام دەزانن

زانای ئازیز مامۆستا عەبدول سەمەد؛ لای زۆرێک لە کوردە مسوڵمانەکان ئەوانەی کەوەک جەنابت بیرناکەنەوە سێ جەژن هەیە یەکەمیان کەنەتەوەییە و موڵکی باوباپیرانی ئێمەیە کە-نەورۆز-ە دووەمیان ڕەمەزان و سێیەمیان قوربانە ، لای زۆرێک لە ئیسلامیەکان یادکردنەوەی نەورۆز مانەوەی فەرهەنگی کوردیە ئەوانیش هەر مسوڵمانن بەلام بە زهنێکی کراوەتر بە تێگەیشتنێکی بڵندترەوە لە مەزنی نەورۆز تێدەگەن.

مێژوو لەسەردەمی کۆنەوە هەتا ئێستا گەر نیو دێڕی ڕاستبێ تەنها ئەوەیە کە کورد خۆخۆرە بەدڵنیایەوە هەمو کەسێک لەمەبەستی ئەو نیوە دێڕە باش تێدەگات ، بەڵێ لای کوردی ئیسلامی ڕاستەقینە نەورۆز جێگای شانازیە ، بەڕێز وادانێ نەورۆز و ئاینی زەردەشت لابەین لەمێژووی کورد چی دەمێنێتەوە؟ یان پێت باشە چلۆن گوڵبژێری مێژوەکەت بکەیت ڕەنگە بەم چەشنەبێ و سەر هەر گڵکۆیەک لەباتی بۆنی نێرگز و ڕوناهی ئاگر پڕیکەن لە وشەی نائارام و دەرونی هەزاران گەنج و خورتی ئەم وڵاتەی پێ بەجۆشبەن دڵنیاین لەوەی گەر بکرێ : هەرچی باسی زەردەشت و ئاگرە هەرچی باسی ئەشا و ئاهۆرایە هەرچی باسی ژن و یەکسانی زیندەوەرانە لای ئەدەی و لەجێیان دەستەیەک مەلای سەردەمی تێزاب کردن بە پاوپوزی خانمەکان دائەنێی لەبری هەمو گوڵێک دڕکێک دائەنێی بەڵێ ئیمە باش ئەوە دەزانین لای جەنابت و هاوبیرانی جەنابتان جوانی بونی نیە یەکێتی ئاینەکان بونی نیە . دەبێ بەڕاشکاوانە ئەوەبوترێ گەر جەنابتان خوێنەر و لێکۆڵەر یان هیچنەبێت چاوێکتان لەمێژوی نەورۆز و ئەستیاگ بخشاندایە ئەوەتان دەزانی داستانی کاوە و زوحاک یا جەمشید و فەرەیدون جگەلە بوختانێکی بێ پێچوپەنا هیچیترنیە کێ باوەڕدەکات شا ئەستیاگ دوو ماری لەسەرشانبوە بەخوێن و مۆخی ئادەمیزاد تێری کردون؟

بەڕاستی مێژوو چەدان رەهەندی هەیە هەریەک بەجۆرێ لێکیان داوەتەوە گەر بەهەڵە لەسەرەتاوە بڕوانین بێگومان لەکۆتایدا جیهانێکی هەڵە دروستەبێت نەورۆز پەیامی ئاشتیە یادکردنی خودایە ڕێزگرتنە لە کار و فەرمانی مەزدائاهۆرا ئیتر زەردەشتی ئاگر پەرستی نیە و تکایە واناوزەندی مەکەن ، چونکە ئاین و ڕێباز-تەریقەت-دوو شتی جیاوازن ، بەهدینی رێز لەئاگر دەنێت وەک سروشی خودا وەک هێمایەک بۆ کامڵی خودا ومرۆڤی وەک ئاگر هێماکردوە کەدەکرێت وەک ئەو هەمیشە بەرەو بڵندی بروات !! ..

سەبارەت بە نەهیکردن و حاشاکردن لە مێژووی خۆمان پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرن هەر نەتەوەپەرستێک لەبەردەم مێژوو و ئاگر و ئاهۆرادا لەسەر چۆکە مێژومان داهاتومانە و بەبێ مێژوو شیاوی ئەوەنین کە سبەی بژین بۆیە دڵنیابن لە شکست خواردویی ئەم کۆششانەتان، لەباتی حاشاکردن و بێبەری کردن باشتر نیە خەڵکی هانبدەن بۆ خۆشەویستی و ئارامبونەوە ،بەڵێ ئێمە شانازی بە زەردەشت و ئاین و ڕامانیەوە دەکەین بەڵێ ئیمە شانازی بە ئاگر و نەورۆزەوە دەکەین بەڵێ مامۆستای ئازیز ئیمە خۆشبەخت و شادمانین کەلەنەوەی ئەستیاگبین چونکە -ئەستیاگ شا- یەکێکەبوە لەهەرە پادشا هێمن و سەرکەوتوەکان گەر وانەبێت چۆن دەکرا زیاتر لە ٢٥ ساڵ شانشینی میدیا بەڕێوەببات!، سەروەریە کە لەنەوەی دیاکۆ و کەی خوسرەوبین شیاوانەتر بڵێین هەرهەمومان سەربەرزین بە(زەردەشت و ماد و ئاگر و ئاڤێستا و نەورۆزە...) ئیتر کورد یان ئەبێ بمێنێ بە ناوی نەورۆز و ماد و زەردەشت و ئەیڕەقیبەوە یان لەبری زاراوەی کورد بێژن ئێمە نەتەوەی -وەک عەرەب-ین..................... ئارامی و شادمانی بۆ یاوەرانی و پەیامی ڕوناهی تاکە نزامانە...

کوردانی زەردەشتی لە مەدیا

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه