پرسە

ماڵپەری قەڵادزێ؛خالید قەڵادزێی:

رۆژی پێنج شەممە ڕێو ڕسمی بە خاک سپاردنی"ڕێمان علی ئەمین" برازای عمر قەڵادزێی، کەلە ڕۆژی ١٥/٦/١٩٩١ هاتبوو دونیاوە، لە ڕۆژی ٣/٣/٢٠١٢ کۆچی دوای کرد، دوێنێ لە وڵاتی سوید لە شاری ستۆکهۆڵم بە ئامادەبوونی گشت ئازیزو خۆشەویستانی جوانەمەرگ بە خاک سپێردرا. ڕێمان دوای ملمانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشەیەکی سەخت دواجار چاوەکانی بۆ هەتاهەتایە لێک ناو و ماڵئاوای کرد لە هەموو دۆست‌و ئازیزانی خۆی. جێی گوتنە ڕێمان لە وڵاتی سوید چاوی بەدونیا هەڵهێنابوو.

ڕۆژی یەک شەممە ڕۆژی پرسەکەیەتی

بەناوی ستافی ماڵپەری قەڵادزێوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین، هیواخوازین جیگەی بەهشتی بەرین بێت.

 

 

 

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه