پێگەیاندنی ڕۆژنامەوان لە دوو مانگدا

هه‌لێك بۆ گه‌نجانی كورد:

ده‌ته‌وێت له‌ماوه‌ی 2 مانگدا ببیته‌ ڕۆژنامه‌وان و بڕوانامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ كوردستان به‌ ده‌ست بهێنیت؟

ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ كوردستان خولێكی پێشكه‌وتوی 2 مانگی ده‌كاته‌وه‌ بۆ كوڕ و كچی گه‌نجی كورد كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕۆژنامه‌وان له‌ بواری (ڕۆژنامه‌وانی خوێندراوه‌دا). له‌م خوله‌دا باشترین ڕاهێنه‌ری به‌توانای ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ كوردستان فێریان ده‌كه‌ن چۆن بابه‌ت و ڕاپۆرتی باش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه‌ بنوسن و له‌ ڕۆژنامه‌وانی هاوچه‌رخ تێبگه‌ن.

 

له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان ته‌نها 15 كه‌س وه‌رده‌گیرێن, بۆیه‌ خێراكه‌ و جێگایه‌ك بۆ خۆت مسۆگه‌ر بكه‌

 

مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندیه‌كان.

 خوله‌كه‌ له‌ 04.03.2012 ده‌ست پێ ده‌مات

 ده‌وام ڕۆژانه‌ له‌ 09:00 تا 15:00 ده‌بێت و ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ پشووه‌.

 ته‌مه‌ن له‌ نێوان 18-30 ساڵ بێت و لانی كه‌م ده‌رچووی ئاماده‌یی بێت.

 شوێنی مانه‌وه‌ به‌ خۆڕایی دابین ده‌كرێت بۆ ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌ به‌شداربوانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر.

 بڕوانامه‌ی ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ كوردستان 2 خاڵت بۆ به‌ده‌ست دێنێت له‌ خوێندنی ماسته‌ر.

 بڕی 100 دولار تێچوونی خوله‌كه‌ ده‌بێت بۆ هه‌ر2 مانگه‌كه‌(فێرخوازانی هه‌ولێر و ئه‌و فێرخوازانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ به‌كار نه‌هێنن بڕی 100 دولاره‌كه‌یان له‌ كۆتایی خوله‌كه‌ و له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌كه‌یان وه‌رده‌گرنه‌وه‌).

 

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ سامان پێنجوینی 07710178468

یان CV بنێرن بۆ ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

Andazyaran area 105

Street No. 41

House No. 15

Across Hall of culture

Sulaymaniyah

 

www.imckiraq.com

Phone : +964 53 330 2069

Email : ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه